
بەشی ددانسازی
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ –بەشی دروستکردنی ددان
بەشی دروستکردنی ددان یەکێکە لە بەشە سەربەخۆکانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دامەزراوە. چەندین دکتۆر و مامۆستای بە ئەزموون و خاوەن بروانامەی بالا (ماستەر و دکتۆرا) بە هەماهەنگی لەگەل مامۆستای تایبەت لە کاری تاقیگەی دروستکردنی ددان وانە بە خوێندکاران دەڵێنەوە لەم بەشەدا بە شێوەی تیۆری و کردارەکی.
ئامانجی بەش:
بەشی دروستکردنی ددان بە ئامانجی پێگەیاندنی کادر و کەسی شارەزا و ئەزموندار دروستکراوە لە بواری کاری تاقیگەیی دروستکردنی ددان کە بتوانێت خزمەت بە خۆیی و نیشتمانەکەی بکات و لە توانایدا هەبێت کە بەرهەمی گونجاو و کوالیتی بەرز پێشکەشی چارەخوازانی پزیشکانی ددان بکات ..
ئامانجی سەرەکی ئەم بەشە، فێرکردنی خوێندکارانە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ بۆ دروستکردن، تاقیکردنەوە و تەواوکردنی هەموو جۆرە کارە تاقیگەییەکانی ددان کە پێویستن لەلایەن پزیشکانی ددان بۆ کارەکانیان و چارەسەرکردنی چارەخوازانیان . خوێندکاران تێیدا فێری بنەما و شارەزاییەکانی پەیوەندیدار بە کارە تاقیگەییەکانی پزیشکی ددان دەبن
ئەم بەشە پێکهاتووە لە دوو ساڵی خوێندن کە بە چوار سیمیستەر دەخوێندرێت و تێیدا خوێندکار وانە گشتییەکان وەک ( ئینگلیزی – کوردی- کۆمپیوتەر) دەخوێنێت . وانە تایبەتییە تیۆری و کردارەکییەکان بە شێوەیەکی چڕ دەخوێنێت لە هەردوو ساڵی یەکەم و دووەمدا.
بە گشتی کاتێک خوێندکار ئەم بەشە تەواو دەکات توانا و شارەزایی هەیە:
ئامێرەکانی تایبەت بە تاقمی ددان ( جوڵاو – جێگیر) دروستبکات
کارە تاقیگەییەکانی دروستکدنی کیفی ددان بکات
ئامێرەکانی راستکردنەوەی ددان دروست بکات
شارەزا بێت لە تازەترین بەرنامە دیجیتاڵیەکانی دروستکردنی ددان
شارەزایی گشتی هەبێت کە لە تاقیگە و نەخۆشخانە تایبەتی و حکومییەکان کاربکات بە هاوکاری پزیشکانی ددان
Azmar Institute – Department of Dental Technology
The Department of Dental Technology is one of the specialized and independent departments of Azmar Vocational and Technical Institute. It was established for the academic year 2024–2025. Several experienced lecturers and doctors with high-level academic degrees (Master’s and PhD) are involved in teaching in this department. It has been established with the purpose of preparing competent, skilled, and experienced professionals in the field of dental laboratory sciences, who can contribute effectively to their communities and nation. Graduates of this program are equipped to design and produce high-quality dental appliances that meet the needs and standards of dental practitioners.
Program Overview
Students in this department receive comprehensive training in both theoretical knowledge and practical laboratory skills related to dental technology. The curriculum covers fundamental sciences as well as advanced laboratory techniques, ensuring students acquire a balanced academic and technical foundation.
The program extends over two academic years, divided into four semesters. In addition to specialized dental courses, students also study general subjects such as English, Kurdish, and Computer Science to enhance their professional and communication skills.
Educational Objectives
The primary goal of the Department of Dental Technology is to train students at a professional level in the fabrication, testing, and completion of all types of dental laboratory work required for modern dental practice.
Upon completion of the program, graduates will be able to:
- Fabricate various dental appliances, including removable and fixed prostheses.
- Perform advanced laboratory procedures for crowns, bridges, and complete dentures.
- Design and manufacture orthodontic appliances.
- Efficient skills in digital dentistry
- Apply general laboratory and clinical support skills to work effectively in both private and governmental dental laboratories.
- Collaborate professionally with dental practitioners in delivering quality oral healthcare services.
