پەیامی ڕاگر
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان،
بە خۆشحاڵییەوە بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ وێبسایتی فەرمی پەیمانگەی تەکنیکی و پێشەیی ئەزمەڕ، پەیمانگەکەمان دامەزراوەیەکی ئەکادیمییە کە پەیامی سەرەکیی بریتییە لە پەروەردەکردنی نەوەیەکی لێهاتوو، داهێنەر و ئامادە بۆ بازاڕی کار.
پەیمانگەی تەکنیکی و پێشەیی ئەزمەڕ بەرنامەی خوێندنی دیبلۆمی دوو ساڵە پێشکەش دەکات، کە تیایدا گرنگی بە هاوسەنگی نێوان زانستی تیۆری و راهێنانی پراکتیکی دەدرێت، بۆ ئەوەی دەرچووانمان بە توانا و لێهاتووییەکی بەرز بچنە ناو ژیانی پیشەیی و کار.
ئێمە باوەڕمان وایە سەرمایەی ڕاستەقینەی هەر کۆمەڵگایەک سەرچاوە مرۆییەکەیەتی. بۆیە بە هەموو توانایەکمان هەوڵ دەدەین ژینگەیەکی ئەکادیمیی هاوچەرخ، ئارام و هاندەر دابین بکەین، کە خوێندکار تەنها زانیاری وەرنەگرێت، بەڵکو بە بەهای ئەخلاقی و متمانەپێکراوی و لێهاتوویی پیشەییش گەشە بکەن.
لەگەڵ دەستەی مامۆستایانی شارەزا و ستافی کارگێڕی، پابەندین بە بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی خوێندن، پەرەپێدانی توانا و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان پەیمانگە و بازاڕی کار، تاکو دەرچووانمان بتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر لە گەشەی کۆمەڵگا و پێشکەوتنی وڵاتدا بگێڕن.
هیوادارم ئەم وێبسایتە دەروازەیەکی باش بێت بۆ ناسینی پەیمانگەکەمان، بەرنامە ئەکادیمییەکان، چالاکی و دەرفەتەکانمان. هیوادارین سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوبین بۆ هەموو خوێندکاران، دایک و باوک، هاوبەشانی ئەکادیمی و سەردانکەران.
پێشوازی لە هەمووتان دەکەین و هیوادارین لە پەیمانگەی تەکنیکی و پێشەیی ئەزمەڕ، پێکەوە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی سەرکەوتووتان بنێین.
پ. ی.د [لاڤە ئاراس]
ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی و پێشەیی ئەزمەڕ