دەربارە

پەیمانگەی تەکنیکی و پێشەیی ئەزمەڕ، وەک یەکێک لە دامەزراوە پیشەیی و ئەکادیمییە پێشکەوتووەکان، بەرنامەی خوێندنی بڕوانامەی دیبلۆمی دوو ساڵە پێشکەش بە خوێندکارانی دەکات .وە ئامانجی سەرەکیی ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ بازاڕی کار و پەرەپێدانی توانا پێشەیی و تەکنیکییەکانیانە. پەیمانگە لە بوارە جیاوازەکان وەک پاڵپشتی و چاککردنەوەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پەرستاری، دروستکردنی ددان، دیکۆری ناوخۆیی، چاکردنەوەی ئامێرە پزیشکییەکان، و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆتۆمبێل، بە بازارکردنی ئەلیکترۆنی،شیکاری نەخۆشی،خوێندنی ستاندارد و هاوچەرخ پێشکەش دەکات. بە هاوکاری مامۆستایانی شارەزا، تاقیگە تەکنیکییە مۆدێرنەکان و پڕۆگرامێکی پراکتیکی، خوێندکاران توانا و لێهاتوویی پێویست بەدەست دەهێنن بۆ ئەوەی دوای تەواوکردنی خوێندن، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بچنە ناو بازاڕی کار، یان خاوەنی پرۆژە و کاری تایبەتی خۆیان ببن و بەشدارییەکی کاریگەر لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا و ئابووری بکەن

مێژووی پەیمانگە
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ بە فەرمانی وەزاری ژمارە() لە ڕێکەوتی () لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دامەزراوە..
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ ،پەیمانگەیەکی ئەهلیەو خوێندن تێیدا بۆ ماوەی دووساڵە و دەرچوانی پەیمانگە بڕوانامەی دیبلۆم وەردەگرن .
هەمیشە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ پێشەنگ بووە لە ئاست بەرەوپێشبردن و پەروەردەکردنی خوێندکاران و تەواوی بەشەکانی پەیمانگە خراونەتە خزمەتی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران بە جۆرێک لەگەڵ بازاری کاردا یەک بگرێتەوە.

بەرپرسیارێتی پەیمانگە
پەیمانگەی ئەزمەڕ، پەیمانگەیەکی تایبەتە و خوێندن تێیدا بۆ ماوەی دووساڵە و دەرچوان بڕوانامەی دبلۆم لە بوارە تەکنیکی و پیشەییەکان وەردەگرن.پەیمانگەی ئەزمەڕ هەمیشە هەوڵدەدات باشترین کواڵێتی خوێندن پێشکەش بە خوێندکارانی بکات بە مەبەستی گەشەسەندنی کەرتی خوێندنی باڵا و بنیاتنانی ئایندەیەکی رۆشن بۆ گەنجەکانمان .