
بەشی دیکۆری ناوخۆیی
سەرەتا
بەشی دیکۆری ناوخۆیی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ لە ساڵی خوێندنی (2024-2025) دامەزراوە، بەمەبەستی گرنگیدان بە زانستە هونەری و ئەندازیارییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی دیکۆری ناوخۆیی و گرنگیدان بە ژینگەی ناو ماڵ و باڵەخانەکان لەڕووی ئیستاتیکاو پێویستی بەکارهێنانەوە، شایانی باسە بەشەکەمان یەکێکە لە بەشە گرنگ و کاریگەرەکانی پەیمانگەکەمان بە بوونی چەندین مامۆستای خاوەن بڕوانامەی بەرزو بە ئەزموون لە بوارەکەدا ئەوەش بە مەبەستی پێگەیاندنی فێرخواز بەوپەڕی کارامەیی لە بوارەکەدا تا بتوانن لە ئایندەدا ژیانێکی پیشەیی سەرکەوتوو بۆ خۆیان دابین بکەن، ئەوەش لەڕێگای ئاوێتەکردنی پرۆگرامێکی پیشەیی و ئەکادیمی کە تیایدا بیرۆکەو دیزاینی ناوازەی لێ بەرهەمدێت.
ئەرك
ئەرکی بەشەکەمان بریتییە لە ئامادەکردنی خوێندکار بۆ کارامەبوون لە پراکتیک و کاری پیشەیی، ئەوەش لە ڕێگای ئاشناکردن و فێرکردنیان لەسەر بنەمای چەمکە بنەڕەتییەکان، زانیاری تایبەتمەندو شارەزایی تەکنیکی بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا ببنە کادێرێکی پیشەیی لێهاتو لە بوارەکەدا.
ديدگا
دیدگای بەشی دیکۆری ناوخۆیی بریتییە لە بەدیهێنانی دیزاینی داهێنەرانەو نوێبووەوە لە باڵەخانەکاندا کە بتوانێت ژینگەیەکی ئارام و خۆشگوزەران دابین بکات لە ڕێگای پێگەیاندنی کادێری جۆریی لە هەردوو بواری دیزاین و سەرپەرشتی کردنی کارەکانی دیکۆری ناوخۆیی.
ئەو پرۆگرامانەی لە بەشەکەمان دەخوێنرێت :
1- Computer Aided Design(AutoCad):
سەرەکیترین پرۆگرامی دروستکردنی نەخشەیە و خوێندکار سەرجەم تووڵە گرنگەکانی پرۆگرامەکە دەخوێنێت و فێردەکرێت و دەتوانێت نەخشەی (2D) پێ دروست بکات.
2-Sketch Up Software :
یەکێکە لە گرنگترین پرۆگرامەکانی بواری دیزاینی ناوخۆیی کە تێیدا خوێندکار فێری شێوازە جیاوازەکانی دیزاینی ناوخۆیی دەکرێت بەشێوەی (3D).
3-Lumion Software :
پرۆگرامێکی سەرەکی بواری دیزاینی ناوخۆییەو بەکاردێت بۆ ڕووکەشکردنی ئەو دیزاینانەی لەسەر کۆمپیوتەر ئەکرێت وە گۆڕینی وێنەی دیزاینەکان بۆ بارێک کە بەتەواوی لە وێنەیەکی بەرجەستەی ڕاستی بچێت.
Introduction
The Department of Interior Decoration was established in the 2024–2025 academic year, focusing on the integration of art and engineering to enhance interior spaces in terms of functionality, aesthetics, and overall quality. As a dynamic and innovative department, it boasts a team of highly qualified instructors with extensive academic backgrounds and experience in the field. Aiming to equip students with the skills needed for successful careers in the industry, the department offers a comprehensive curriculum that combines technical expertise with creative design principles.
Mission
The mission of our Interior Decoration department is to provide students with a strong foundation in core concepts, specialized expertise, and practical skills, ensuring they are well-prepared to become skilled professionals in the field.
Vision
The vision of interior decoration is related to the development of innovative and modern designs for spaces, such as buildings, which aim to provide a comfort and pleasant environment. This is achieved through the integration of qualitative cadre in both design and management of interior decoration tasks.
Software are studied in our department
1- Automatic Computer Aided Design (AutoCad):
It is the main plan making program and students learn all the important tools of the program and can make building plan in (2D).
2- Sketch Up Software:
It is one of the most important programs in the field of interior design in which students are taught different styles of interior design in (3D).
3- Lumion Software:
It is a major internal design program used to visualize designs on a computer and convert design images into a state that looks exactly like a realistic image.
